ئێستاش ئەو کاتەم بیر کە بۆیەکەمجار کتێبێکی (نەجیب مەحفوز)م خوێندەوە، لە کتێبخانەیەک کتێبێکی بچوکم هێنا بەناوی “دنیا الله”، کۆمەڵێک کورتە چیرۆک بوو لە ساڵی 1962 بڵاوکراوەتەوە، دوای خوێندنەوەی کەوتمە ژێر کاریگەری چیرۆکەکانی، بە تایبەتی یەکێک لە چیرۆکەکانی بەناوی “زەعبەلاوی”، ئەم چیرۆکەیان باس لە کەسێک دەکات بەدەست نەخۆشی ئێسک دەناڵێنێت و چارەسەری بۆ نادۆزرێتەوە