فیلمی “A Twelve-Year Night” (دوازدە ساڵ تاریکی)، بەرهەمێکی سینەمایی قوڵ و کاریگەرە کە چیرۆکی ڕاستەقینەی سێ زیندانیی سیاسی تۆپامارۆ لە ئۆرۆگوای دەگێڕێتەوە. تۆپامارۆ، بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی نیشتیمانی ــ گروپێکی مارکسیست-لینینیست و گەریلای شاریی بوون و لەنێوان ساڵانی ۱۹٦۰ تا ۱۹۷۰ چاڵاکیان لەناو شارەکان ئەنجام دەدا. چەپی ڕادیکاڵ بوون. لە ساڵی ١٩٧٣دا، دوای شکستی تۆپامارۆییەکان و سەرکەوتنی حوکمەتی دیکتاتۆری دوای کودەتایەکی سەربازی، لە ۷ـی مانگی ۹ـی۱۹۷۳ نۆ ئەندامی ئەم گروپە دەستگیر دەکرێن و دەکرێن بە دیل.