خووى بێبڕانەوەى بوو، دەستەکانى گرمۆڵە لەژێڕ چەنەى، ستوونى دەیهێشتەوە. لە بزە زەردەى خۆرەوە تا ئاوابوون، ئەو لە باڵکۆنە بێژینگییەکەدا دەیڕوانییە شەقامە چۆڵەکە و لەبەر خۆیەوە دەیگوت: ئەم شەقامە بۆر دەچێتەوە، لەوەشە شتەکان بگەڕێنەوە بارى جارانیان. پشتى تێپەڕبوونى دوو هاوینیش ئەوەتا کەشەکەى؛ خۆرێکى درەوشاوەیە و دەتوانێ ئەو دڵە بێقەرارەمان داسەکنێـت.