ڕۆمانی درۆزنەكان هەموو شتێكیان دەستدەكەوێت لە نووسینی عەلی بەدر و وەرگێڕانی شێرزاد هەینی، ڕۆمانێكە واقعێك دەربارەی سیاسەت ، دەروون، دەسەڵاتخوازی، شۆڕشی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی نێوین. تێیدا كۆبووەتەوە. ڕۆچوونە نێو ڕۆمانەكە و تێڕامان لە ڕووداوەكان درك بە چەندین وردیی دەكەیت لەنێویدا و دەزانیت كە بەدر هەڵگری پاشخانێكی زانینە دەیەوێت چەندین تیۆر بەرجەستە بكات لە ڕووداوەكاندا.